كه‌شناسی هەرێم: له‌ هەندێ ناوچه‌ی شاخاویی به‌فر ده‌بارێت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و سبه‌ینێ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی به‌فر ده‌بارێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە کاتی جیاجیادا هەندێک کات باران مامناوەند دەبێت و دەشڵێت، "لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت".  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 20 پلە، سلێمانی‌ 20، دهۆک 19، کەرکوک 22 پلەی سه‌دی دەبێت.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 26ی تشرینی دووه‌م،  كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 19 پلە، لە سلێمانی‌ 19، دهۆک 17، کەرکوک 21 پلەی سه‌دی دەبێت.


PM:12:14:25/11/2020












ئه‌م بابه‌ته 31616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت