مه‌سرور بارزانی: ده‌مانه‌وێت كۆتایی به مامه‌ڵه‌ی كاغه‌زی بهێنین
مەسرور بارزانی
وێستگه نیوز ـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی واژۆكردنی گرێبه‌ستێك بۆ به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له بواری هاتوچۆ رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به مۆدێرنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ بنیاتنانی ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی.
راشیگەیاند، دەیانەوێت کۆتایی بە مامەڵەی کاغەزی بهێنن.
وتیشی: "ساڵی داهاتوو هه‌موو كه‌سێك ده‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی".
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا: "به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین واز له مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز بهێنین، چونكه زه‌حمه‌ته
هاووڵاتیان ده‌یان كاتژمێر كاتی خۆیان له نۆره و وه‌ستان و
چاوه‌ڕوانیكردن بۆ ئه‌نجامدان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كاروباریان
به‌سه‌ر به‌به‌ن".
دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی:
به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین واز له مامه‌ڵه‌ی كاغه‌ز بهێنین، چونكه زه‌حمه‌ته هاووڵاتیان ده‌یان كاتژمێر كاتی خۆیان له نۆره و وه‌ستان و چاوه‌ڕوانیكردن بۆ ئه‌نجامدان و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كاروباریان به‌سه‌ر ببەن.
له كاتێكدا ده‌كرێ به ماوه‌یه‌كی كه‌م و به خێرایی به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ته‌واو بكرێت، كۆتاییهێنان به پشتبه‌ستنمان به كاری كاغه‌زی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی دیجیتاڵی، كارێكی ئاره‌زوومه‌ندانه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه پێویستییه‌كه، ئێمه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه، یان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ته‌كنەلۆجیا پێشبكه‌وین و به‌ره‌وپێش بچین، یان له رابردوودا بمێنینه‌وه گیر بخۆین.
بێگومان به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا، نه‌ك ته‌نیا كارایی و شه‌فافیه‌ت له كاری حكومه‌ت زیاد ده‌كات، به‌ڵكو یارمه‌تیشمان ده‌دات بۆ به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و باشتركردنی كوالێتی كه هاوشانی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا بێت، له‌م رێگه‌یه‌وه هاووڵاتییانی كوردستان و سه‌ردانیكارانی داموده‌زگاكان و خاوه‌نكاران و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبەت، دڵنیاده‌بنه‌وه كه ده‌توانن به ئاسانی و به خێرایی ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ده‌گات.
بۆیه خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێك واژۆده‌كه‌ین له‌نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گرووپی میولباوه‌ری ئه‌ڵمانی بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری و ئۆتۆمبێل و خزمه‌تگوزاریی تۆماركردن.
ئه‌م گرێبه‌سته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری تاووتوێ ده‌كرێت به هاوبه‌شی و له‌نزیكه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ستایشی وه‌زیری ناوخۆ، كاك رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری، كاك هیوا ئه‌فه‌ندی و گرووپی میولباوه‌ر و سه‌رجه‌م ستافه‌كانیان بكه‌م بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كاره.
ئاگادارم كه پسپۆرانی بواری دارایی راوێژی بازرگانی پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش رۆڵی گرنگیان هه‌بووه و سوپاسیان ده‌كه‌م. ئه‌و گرووپه ئێستا له‌گه‌ڵ مۆڵ گرووپ كاره‌كانیان فراوان كردووه.
AM:10:18:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت