كه‌ركوك.. مامێك برازایه‌كی خۆی به چه‌كوش كوشت
وێستگه نیوزـ
له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لیی شاری كه‌ركوك، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، مامێك برازاكه‌ی خۆی به چه‌كوش كوشت كه بۆ سوڵح و ئاشته‌وایی چوبووه ماڵه‌كه‌ی.
"حەوێز شه‌لال"، ناوی كوژراوه‌كه‌یه و كارمه‌ندی ئاسایش بووە، حه‌وێز ته‌مه‌نی 42 ساڵه و باوكی كوڕێك و چوار كچه، شه‌وی دووشەممە له‌گه‌ڵ مامی بۆ جاری دووه‌م ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان و مامه‌كه‌ی له‌پشته‌وه دوو چه‌كوشی به‌سه‌ریدا كێشاوه و تووشی خوێنبه‌ربوونی كردوه و سه‌رله‌به‌یانیی سێشەممەش، حه‌وێز له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی شاری كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا.
سامان شه‌لال، برای حەوێز بە كه‌ناڵی رووداوی رایگه‌یاندوه "كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و له‌نێوان مام و برازادا بووه. كچی كوژراوه‌كه بووكی ماڵی مامه‌یه‌تی و به‌هۆی تۆرانی له ماڵ و شه‌ڕكردنی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی باوكی و بووەته كێشه. خواستی كوشتن له بابه‌ته‌كه‌دا نه‌بوو. حەوێز چووه بۆ قسه‌كردن و له‌وێ بووەته شه‌ڕیان و مامه‌كه‌ی له‌پشته‌وه چه‌كوشی لێداوه و كوشتویه‌تی."
مامه بكوژه‌كه‌ی حه‌وێز ته‌مه‌نی 70 ساڵه و كوڕێكی حەوێز سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه، پۆلیسیش به برینداری و به‌پێی مادده‌ی 405 له یاسای سزادانی عیراقی له بنكه‌ی پۆلیسی عروبه ده‌ستبه‌سه‌ری كردوه .
عه‌مید هه‌ڤاڵ به‌رزنجی، بەڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبە له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌ڵێت "كه لێكۆلینه‌وه‌مان كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت كه كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه و خزمی یه‌كترن و كێشه‌ی ژن و ژنخوازی له‌نێوانیاندا هه‌یه. كه‌سی دووه‌م كه بكوژه، برینه‌كه‌ی سووك بووه و هێناومانەته بنكه‌ی پۆلیس. كه‌سی یه‌كه‌میش ئاگاداركراینه‌وه كه له نه‌خۆشخانه گیانی لەدەستداوە."
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌شت حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراون كه هۆكاری كوشتنه‌كان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و هه‌وڵ دراوه به تۆڵه‌كردنه‌وه یان سوڵحی عه‌شایری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
PM:11:57:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت