ولایه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی بایدن په‌سه‌ند كرد
وێستگه نیوزـ
ولایه‌تی نیڤادا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكای له به‌رژه‌وه‌ندیی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان په‌سه‌ند كرد و رایگه‌یاند كه جیاوازیی ده‌نگه‌كانی بایدن و تره‌مپ، 33 هه‌زار و 596 ده‌نگه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌رپرسانی ولایه‌تی نیڤادا له 17 ناوچه‌ی ولایه‌ته‌كه په‌سه‌ندیان كردوه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا 50.6% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و دۆناڵد تره‌مپیش بووه‌ته خاوه‌نی 47.67%ی ده‌نگه‌كان.
په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاراسته‌ی ستیڤ سیسۆلاك، حاكمی ولایه‌تی نیڤادا كراوه كه سه‌ربه دیموكراته‌كان تا واژوی له‌سه‌ر بكات.
هەر ئەمڕۆ حاكمی ولایەتی پەنسلڤانیا ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی لە بەرژەوەندی جۆ بایدن په‌سه‌ند كرد، به‌وه‌ش، تره‌مپ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بێ هیوا بوو بگاتەوە بە کورسییەکەی.
تۆم وۆڵف، حاكمی ولایەتی پەنسلڤانیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویتەر رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشه‌ممه 24ی تشرینی دووه‌می 2020، بەپێی یاسا فیدراڵییەکان ئەنجامی هەڵبژارنەکەی 3ی نۆڤه‌مبه‌ر بۆ پۆستی سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئه‌مریكا پەسەند کرا.
PM:09:37:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت