هێرشی توند ده‌كرێته سه‌ر د. به‌رهه‌م ساڵح
وێستگه نیوز-
میدیا‌و په‌یجه‌كانی نزیك له‌ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی هێرشی توند ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رۆك كۆماری عێراقی د. به‌رهه‌م ساڵح.
ئه‌گه‌رچی هێرشه‌كه‌ران وا ده‌ریده‌خه‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕووماڵی میدیاكانی نزیك له‌به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه له رووماڵی ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر خاوه‌نی چێشتخانه‌ی كامه‌رانی شاری سلێمانی، به‌ڵام ئاماژه‌كان خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ ده‌كرێت و چاودێرێك پێیوایه ڕه‌گ و ریشه‌ی پێشووتری هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به جموجۆڵ و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه هه‌یه به‌رامبه‌ر كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی.
چاودێرێك به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ میدیا‌و په‌یجه‌كانی نزیك له‌كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی هێرشێكی گه‌وره‌یان كردۆته سه‌ر كه‌سایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح و به‌كه‌سێكی "هه‌لپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندخواز له‌قه‌ڵه‌میانداوه".
میدیا‌و په‌یجه‌كانی نزیك له‌كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كان كه میدیاكانی سه‌ر به به‌رهه‌م ساڵح له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوونه كه ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر چێشتخانه‌ی كامه‌ران له‌شاری سلێمانی زیاتر له حه‌جمی خۆی گه‌وره بكه‌ن.
له‌ڕووداوی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر چێشتخانه‌كه چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی تۆمه‌تبار كراوه.
چاودێرێك به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م هێرشه‌ی كه ئێستا له‌په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی لایه‌نگرانی كۆسره ره‌سول عه‌لی به‌رپا بوو ڕه‌گ و ریشه‌ی هه‌یه، ته‌نها په‌یوه‌ندی به رووماڵكردنی ده‌زگا میدیایییه‌كانی د. به‌رهه‌م ساڵحه‌وه نییه بۆ رووداوێكی دیاریكراو، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی "د. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی كه ڕه‌گه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی مێرگه‌پان كه تیایدا ئاماژه‌یه‌كی وای لێكه‌وته‌وه كه كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگه‌یه‌كی شایسته‌ی بۆ دانه‌نراوه".
له‌نێو هێرشه‌كاندا سایتی ڕاچه‌ڵه‌كین كه‌نزیكه له‌ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لییه‌وه، وتارێكی بڵاوكردۆته‌وه كه باسی پاڵپشتییه‌كانی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ده‌كات بۆ د. به‌رهه‌م ساڵح له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی له‌ئه‌مه‌ریكا تا وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه د. به‌رهه‌م "له بچووکترین دەرفەتدا پاشقۆل لە هاوەڵ و سەرکردەکانیان دەگرن و هەنگاوی ناڕەوای دەنێن بەرامبەر بە پشتیوانانیان و ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشکرا دەکەن ".
AM:11:30:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 17596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت