نرخی نه‌وت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 46 دۆلار و 48 سه‌نت و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 43 دۆلار و 50 سه‌نت دەفرۆشرێت.

بەهۆی زۆربونی ژمارەی تووشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:08:26:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو