پەرلەمانتارێک: دەبێت بەغدا موچه‌ی مانگەکانی 10 و 11ـی هه‌رێم بنێرێت
پرسی موچە لەنێوان هەولێر و بەغدا تائێستا یەکلایی نەکراوەتەوە
وێستگەنیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت حكومه‌تی عیراق موچه‌ی مانگی 10 و 11ی هه‌رێم بنێرێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یاسای قەرزیش جێبه‌جێبكرێت ده‌بێت حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و دوو موچه‌یه بدات.
رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، "ده‌بێت حكومه‌تی عیراق موچه‌ی مانگی 10 و 11 بنێرێت، ئه‌گه‌ر یاساكه‌ش جێبه جێبكرێت ده‌بێت ئه‌و موچانه بنێردرێت بۆ هه‌رێم".
وتیشی، "ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین فشار له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عیراق دروست بكه‌ین بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی موچه خۆرانی هه‌رێم".
12ـی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەنگیدا لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنان و دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، لەبەرامبەردا پشکی هەرێم بەسترایەوە بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆوە و بەپێچەوانەوە هەرێم پشکی لەو قەرزەدا پێ‌نادرێت.
هـ.هـ
PM:10:45:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 14132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت