پەرلەمان بەدواداچون بۆ بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكات

‌ لیژنەی دارایی

وێستگەنیوز-

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ راپۆرتی حكومەتی هەرێمی کوردستان کرد سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنى راپۆرتی حكومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە كۆبووەوە.

ئەوەش هاتوە، لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە تەواوكاریی راپۆرتێکی كرد بۆ هەڵسەنگاندنی کارنامەی هاتووی حكومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.

پێشوتریش عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆن کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یاسای چاکسازی باسی لەوەکردبوو،  "پڕۆژەی چاکسازی پڕۆژەیەکی ناتەواوە، چونکە دەبوایە سەرەتا چاکسازی لە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت نەک چاکسازی لە خەرجییەکان بکرێت، لەناو خەرجییەکانیش چاکسازی تەنها لەموچە و لەموچەشدا تەنها خانەنشینی و بابەتی دەرماڵەکانی گرتوەتەوە".

لای خۆیەوە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆن پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵوێستی فراکسیۆنەکەی لەسەر یاسای چاکسازی ئاماژەی بەوەکرد، یاسای چاکسازی هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە و حکومەت بەجدی کاری تێدا دەکات، لە هەندێک وەزارەتیش هەنگاوی کرداری دەستیانپێکردوە، بۆ نمونە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بڕیاری یەکخشتنەوەی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80ـی پێشمەرگە لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوە کە ئەوە هەنگاوێکی "زۆر زۆر باش بوو، چونکە کەرتی سەربازی و ئەمنی لەلایەن ئێمەوە تێبینییەکی زۆری لەسەربوو و بۆیە هەر کارێک لەو مەجالەدا بکرێت بۆ ئێمە مایەی دڵخۆشییە".




PM:09:15:23/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت