سه‌در خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌ینێ ناكات و بۆ كاتێكی دیكه‌ی دواخست
موقته‌دا سه‌در
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی ناوه‌ندیی ناو ره‌وتی سه‌در كه تایبه‌ته به سه‌رپه‌رشتیكردنی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی دواخست كه بڕیاربوو سبه‌ینێ له شاری به‌غدا بۆ پشتیوانیكردنی له موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وته‌كه‌ی سازی بكات.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ناوه‌ندیی تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتیكردنی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه خۆپیشاندانێك به به‌شداریی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له شاری به‌غدا ساز ده‌كرێت كه ئامانج لێی دووپاتكردنی پشتیوانییه بۆ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در.
هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌دری ئاگادار كردوه‌ته‌وه خۆپیشاندانه‌كه بۆ رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 27 تشرینی دووه‌می 2020 دواخراوه و به ناڕه‌زاییه‌كان به هه‌مان رێوشوێنی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتریش موقته‌دا سه‌در له بڕیاری به‌شداری نه‌كردنی له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی عیراق پاشگه‌ز بووه و رایگه‌یاند كه به مه‌رجێك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن ده‌بێت ئه‌مجاره ره‌وته‌كه‌یان پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست بهێنێت.
PM:05:54:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت