ته‌ندروستی عیراق: 38 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زارو 136 توشبوی نوێش تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبه‌ت به كۆرۆنای بلاَوكردهوه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، 2 هه‌زار و 136 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتۆته 537 هه‌زار و 457 توشبوو.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 38 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتۆته 11 هه‌زار و 996 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 2 هه‌زار و 202 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بوون چاكبونه‌ته‌وه ونهخۆشخانهیان جێهێشتووه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 467هه‌زار و 654 كه‌س به‌رزبۆته‌وه .
PM:04:25:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت