سلێمانی.. لە نۆ مانگدا 131 هاوڵاتی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە


وێستگە نیوز ـ
بەڕێوه‌بەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا131 هاوڵاتی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە دوو هەزار و 32 هاوڵاتی تریش برینداربوون.


به‌ گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: له‌ ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا 625 رووداوی هاتوچۆ تۆماركراوە.
 
هه‌روه‌ك هاتووه‌، لەو ژماره‌یه‌ 131 هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە، هه‌روه‌ك دوو هەزار و 32 هاوڵاتیش برینداربوون.

بەپێی ئامارەكە ئەوكەسانەی گیانیان لەدەستداوە 107 هاوڵاتی له‌ رەگەزی نێر و 24 هاوڵاتیش لە رەگەزی مێن.

هەروەك له‌و ژماره‌یه‌ هەزار و 590 هاوڵاتییان لە رەگەزی نێر و، 442 هاوڵاتییان لە رەگەزی مێ برینداربوون.


PM:01:34:23/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت