ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان راگەیەنرا


وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی 495 تووشبووی نوێی كۆرۆنا و چاكبوونەوەی 424 تووشبووی دیكەی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ٤٩٥ تووشبووی نوێ تۆماركراون (١٩٣ هەولێر، ١٣٧ سلێمانی، ١١٣ دهۆك، ١٥ هەڵەبجە، ٢٨ گەرمیان، ٩ ڕاپەڕین)، ٤٢٤ تووشبووش چاكبوونەوە (١١٦ هەولێر، ٢٩ سلێمانی، ٢٢٩ دهۆك، ١١ هەڵەبجە، ٣٩ گەرمیان)، ١٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٣ هەولێر، ٨ سلێمانی، ٤ دهۆك، ٢ ڕاپەڕین).

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 93 هەزار و 433 كەس، 57 هەزار و 941 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار و 994 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:05:39:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت