تەندروستی عیراق: 33 كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 33 كه‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 766 توشبوی‌ نوێش تۆماركراوه‌.

ئه‌مڕۆ یەكشەممە 22ی تشرینی‌ دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، هه‌زار و 766 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 535 هه‌زار و 321 توشبوو.

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی‌ عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا 33 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ‌119 هه‌زار و 58 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو  هه‌زارو 412 كه‌س كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوون چاكبونه‌ته‌وه‌ و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 465 هه‌زار و 452 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌.


PM:03:46:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت