هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەئێستادا لەناوچەی بازیان ته‌مێكی چڕ هه‌یه‌، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن لەوناوچەیە بەئاگادارییەوە شۆفێری بکەن و خیراییش کەم بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتوە باس لەوەکراوە، ئاگاداری شۆفێرانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ناوچه‌ی بازیان ته‌مێكی چڕ هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ ئاگاداریییه‌وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ شۆفێری بكه‌ن‌و ئاستی خێراییان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێری رابردودا لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.


AM:09:19:22/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 3960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت