چارەسەرێكی نوێ ماوەی 48 کاتژمێر له‌ كۆرۆنا ده‌تپارێزێت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
توێژەرانی زانکۆی بێرمینگهام - ی ئینگلتەرا، پەرە بە سپرای لووتێك دەدەن کە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دژی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتپارێزێت.


بە گوێرەی هه‌واڵی رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، ئەو سپرا نوێیە لە ماددە کیمیاییەکان دروست دەکرێت لەتوانایدایە  لە رێگەی لووتەوە رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات ناهێڵێت بچێتە ناو لەش.

توێژەرەکانی پشت پڕۆژەکە دەڵێن دەکرێت سپراكە بە تایبەتی لە شوێنە پڕ مەترسیەکاندا بەسوود بێت، وەک کارمەندانی تەندروستی، گەشتەکان یان لە پۆلدا.

سپراكە لە دوو پێکهاتەی سەرەکی کاراگینان و جەلان پێکهاتووە، کە هەردووکیان لە زانستی خۆراکدا بەکاردەهێنرێ، هاوکات گەشەپێدەران دەڵێن بەرهەمەکەی ئامادەیە بۆ بەکارهێنان، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە پەسەندیان کردووە.

پێکهاتەی جێلەنی ناو سپرا، رێگە بە تەواوی لووت دەدات لە ناوەوە داپۆشرابێت، پاراستنی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای تا 48 کاتژمێر.

لە کاتێکدا دێت کە بەریتانیا تووشی دووەم شەپۆلی گەورەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی حکومەت داخستنەکان لە ناوچە گەورەکانی ئەو وڵاتە بسەپێنن تا رۆژی 2ی مانگی دوازدە بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا.

نووسەری پێشەنگی ئەم داهێنانە نوێیە ریچارد مۆکس دەڵێت، ئەو سپراییە لە بەرهەمی بەردەستی بە شێوەیەکی ئاسایی دروست دەکرێت کە پێشتر لە بەرهەمەکانی خۆراک و دەرماندا بەکار دەهێنرێت.

بەپێی ئاماری زانکۆی جۆنز هۆپکینس، لە بەریتانیا 54 هەزار و 381 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 


AM:11:52:21/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 9304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت