یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له زانكۆی گه‌رمیان ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان رایگه‌یاند کە لە یەکشەممەی داهاتوەوە دەوامی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆكه دەستپێدەکات.
لە ئاگادارییه‌كدا، سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فەیسبوک بڵاویكرده‌وه: "سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی گەرمیان لەسەرجەم بەش و کۆلێجەکان دەكاتەوە، كە رۆژی یەکشەممە (22-11-2020) دەوامی خوێندن لەسەرجەم بەشەكان دەستپێدەكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه كه پێویستە ئامادەی هۆڵەكانی خوێندن بن و بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان دەست بە خوێندنی وانەکان بكەن.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له ساڵی رابردوه‌وه ده‌وامی خوێندنگه و زانكۆ و په‌یمانگاكان راگیراوه، هۆكارێكی دیكه‌ی راگرتنی ده‌وام، دواكه‌وتنی موچه و لێبڕینی موچه‌یه مامۆستایانی ناوه‌نده‌كانی خوێندنه و ئه‌مساڵ سه‌ره‌تا قۆناغی 12 ئاماده‌یی ده‌وامی كرد، به‌ڵام دواتر ده‌وامكردن راگیرا.
PM:05:20:20/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت