نوێترین لێدوانی قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەدامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان


وێستگە نیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كوردستان خاوەن توانا و بیرۆكەی باشە و دەبێت حكومەتیش لەگەڵ سەردەمەكە بگونجێنن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لەهەفتەی كارسازی جیهانی لەشاری سلێمانی رایگەیاند، كوردستان خاوەن توانا و بیرۆكەی باشە و دەبێت حكومەتیش لەگەڵ سەردەمەكە بگونجێنن، هەڵسەنگاندنێكی گشتگیریشیان بۆ كارەكانی حكومەت كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، تۆماركردنی كۆمپانیا پڕۆسەیەكی ئاڵۆزە، بەڵام هەوڵ دەدەن رێگرییەكانی تۆماركردنی كۆمپانیا ناهێڵن.

سەبارەت بەدامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان، قوباد تاڵەبانی روونیكردەوە "ژمارەی فەرمانبەران كە زیاترە لە 700 هەزار بۆ هەرێمێكی وەك كوردستان زۆر زۆرە و توانای حكومەتیش سنوردارە، بۆیە چیتر ناتوانین هەموو دەرچوویەك دابمەزرێنین، ئەوەندەی پێمان گەیشتووە و دەزانین زانكۆكانی هەرێم بەشێوەی پێویست گەنجان فێر ناكەن، زیاتر كەسێكی رۆتینی دروست دەكەن، بۆیە پێویستە وا بكەین زانكۆكان ببەستینەوە بەبازاڕەوە لەزانكۆكانەوە كەسانێك دورست بن بچنەوە بازاڕەوە كار بكەن، نەك تەنها چاوەڕوانی حكومەت بكەن".

لەدوێنێوە هەفتەی كارسازی جیهانی لەشاری سلێمانی لەلایەن كۆمپانیای ڤیم فاوەندەیشنەوە سازكراوە.



AM:11:31:20/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت