تەندروستی مەرجەكانی دامەزراندنی 500 پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكاری بڵاوكردەوە
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم مەرجەكانی دامەزراندنی 500 پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكاری بڵاوكردەوە ئەوانیش تەنها ناونیشانی یاریدەدەری سڕكار و پەرستاری زانكۆ دەگرێتەوە، پێشكەشكار ئەگەر خۆبەخش بووبێت پێویستە فەرمانی وەزاری هەبێت.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەێمی كوردستان رایگەیاندووە، پشت بەفەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لەسەنتەرەكانی چارەسەركردنی كۆرۆنا، لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە، تەرخانكردنی بڕی 250 ملیۆن دینار مانگانە بەمەبەستی دامەزراندنی 500 پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری سڕكار بۆ سەنتەرەكانی چارەسەركردنی كۆرۆنا بەشێوەی كرێی رۆژانە بۆ ماوەی شەش مانگ.
بەپێی نووسراوەكە، خەرجكردنی بڕە پارەكە بەشێوەیەك دەبێت مانگانە بڕی 550 هەزار دینار بۆ پەرستاری زانكۆ و بڕی 450 هەزار دینار بۆ یاریدەدەری سڕكار زیاتر نەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، جێبەجێكردنی ئەم رێنماییانەی خوارەوە لەكاتی دانانی كارمەندەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان (تەنها ناونیشانی یاریدەدەری سڕكار و پەرستاری زانكۆ دەیانگرێتەوە، دامەزراندنەكان بەفەرمانی وەزاری دەبێت دوای پێشكەشكردنی داواكارییەكان یان گۆڕانكاری لەناوەكان و بەرزكردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بۆ پەسەندكردن بەفەرمانی وەزاری، پێشكەشكار ئەگەر خۆبەخش بووبێت پێویستە فەرمانی وەزاری هەبێت).
PM:05:56:18/11/2020
ئهم بابهته 4508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت