پێنج موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كران و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێدرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و پێنج موشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرا و سیستمی پاتریۆتی ئه‌مریكاش له‌ باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا خرایه‌ كار.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه‌ پێنج موشه‌كه‌كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا كه‌ باره‌گای ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه‌ بیانییه‌كانی لێیه‌، كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز لێدراوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن كه‌ دوای ئاراسته‌كردنی موشه‌كه‌كان، سیستمی به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خراوه‌ته‌كار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان.

له‌دوای هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌، خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ده‌ڵێت كه‌ ژماره‌ی موشه‌كان چوار موشه‌ك بوون و له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌مین-ه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌غدا جدیده‌وه‌ ئاراسته‌ كراوه‌.


PM:10:56:17/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو