به‌رهه‌م ساڵح و لاھور شێخ جەنگی کۆبونەوە


وێستگه‌ نیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2020، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری‌ عیراق، لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنی و ئابوری و سیاسییەکانی کوردستان و عیراق گفتوگۆکرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، لە دیدارەکەدا جەختکراوه‌ته‌وه‌ لە گرنگی ھەمەھانگی نێوان  لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھاتووەتە ئاراوە، لە رێگای دیاڵۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و ھێنانەکایەوەی سەقامگیری ئاسایش و ئابوری و خۆشگوزاری بۆ سەرجەم ھاوڵاتیانی عیراق، بەتایبەتی ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیرۆڕا ئاڵوگۆرکرا لە بارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە جەختیکرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە لەسەر بنەمای دەستور و یاسا، بە تایبەتی تر پرسی موچەی موچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاوڵاتیانی دیکەی عیراق بێ جیاوازی.


PM:02:27:16/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو