پێشمه‌رگه رێگه‌ی كۆیه - هه‌ولێری داخست
گردبوونەوەی پێشمەرگەکان
وێستگه نیوز ـ
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی لیوای 11ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گردبوونه‌وه و رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر- كۆیه یان داخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2020، بەشێک لەو پێشمەرگانەی لیوای 11ی سەربە هێزەکانی 70 کە دەوامەکانیان لە کۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نزیک خانەقین، وەک ناڕەزایەتییەک دژی ئەو بریارە گردبوونەوەیان ئەنجامدا.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشتر ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه هەندێک لە لیواکان هەڵدەوەشێنەوە و دەخرێنەسەر لیواکانی دیکە، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، ئەو لیوایەش کە لیوای 11ی سەربە هێزەکانی 70 یە و ئەو پێشمەرگانەی تێدایە هەڵوەشاوەتەوە و دەگوازرێنەوە بۆ نزیک خانەقین.
لای خۆیه‌وه عوسمان سێده‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: داواكاری ئه‌و پێشمه‌رگانه ره‌وایه، له‌م كاتی بێ مووچه‌ییه‌دا ناكرێت بگوازرێنه‌وه و له‌سه‌ر حسابی خۆیان هاتوچۆ بكه‌ن.
وتیشی: "به‌دواداچوون بۆ داواكاریی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قسه ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان".
AM:10:42:15/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 7984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت