نوسراوی پلە بەرزكردنەوەی ئە‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرا
وێستگه نیوز-
پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا و چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیە سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی له‌سه‌ر بكات و بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
لیواقارەمان كه‌مال، بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كان وەزارەتی پێشمەرگە، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند:"به‌مه‌به‌ستی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەنجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، مه‌رسومی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ساڵی 2017ی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ ئە‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم واژوی له‌سه‌ر بكات".
وتیشی:"پلەبەرزكردنەوەكە سەرجەم ئەوئەفسەرانە دەگرێتەوە كە چاوەڕوانی پلە بەرزكردنەوەن".
هاوكات سەرچاوه‌یه‌كی دیكه له‌وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه بۆ وێستگه نیوز ئاشكرایكرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا نوسراوه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پله سه‌ربازییه‌كان ببه‌خشرێت.
ئەمە له كاتێكدایه له ساڵی 2017 وه هیچ پله به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئەفسه‌ران ئە‌نجام نه‌دراوه.
PM:01:37:14/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت