وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قه‌ره‌بووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ده‌كاته‌وه
ژماره‌یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی داعش له‌شوێنێكی دوره‌وه هاتبوون هاریكارییه‌كه وه‌ربگرن
وێستگه نیوز-
ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی داعش بانگ‌كران به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی هاریكاری به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام به‌هۆكاری خراپی جۆری هاریكارییه‌كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی بانگێشتكرابوون له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌ل و په‌له‌كانیان سوتاند.
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەفتەی ئایندەدا وەزارەتی پێشمەرگە لەرووی ماددی ومەعنەوییەوە قەرەبووی ئەو خێزانانە دەکاتەوە.
ژماره‌یه‌ك له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی داعش له‌شوێنێكی دوره‌وه هاتبوون هاریكارییه‌كه وه‌ربگرن، به‌ڵام جۆری هاریكارییه‌كه زۆر "نزم" بوون، ئه‌وان پێیانوابوو به‌م وه‌رزی سه‌رمایه هاریكاری باش ده‌كرێن، به‌ڵام جۆری هاریكارییه‌كان به‌دڵیان نه‌بوو بۆیه سوتاندیانن
نوسینگەی رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە شاری هەولێر و دابەشکردنی هاوکاریی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا، رۆژی دووشەممەی داهاتوو قەرەبووی ئەو خێزانانە دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەگەڵ سەرجەم کەسوکاری ئەو شەهیدانەدا کۆدەبنەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەویان دەکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، کێشەکە هەڵەتێگەیشتن بووە لە نێوان رێکخراوەکە و ئەوان و کەسوکاری شەهیداندا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەی هەولێر، بەناوی دابەشکردنی هاوکارییەوە نەعل و دایبی منداڵان و جلی کۆن بەسەر کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشدا دابەشکرا.
PM:01:34:11/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت