تیمێكی پزیشكی كچێكی 20 ساڵیان لاقه‌ كرد


وێستگه‌ نیوزـ

كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی هندستانی له‌سه‌ر ده‌ستی تیمێكی پزیشكی لاقه‌ كرا و گیانی له‌ده‌ستدا، كه‌ كچه‌كه‌ پێش مردنی روداوه‌كه‌ی به‌ دایك و باوكی وتوه‌ پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن كچه‌كه‌ نه‌خۆشیی ده‌رونیی هه‌بووه‌.

روداوه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی ئۆتار برادیش له‌ هندستان رویداوه‌ و كچه‌ 20 ساڵانه‌كه‌ له‌به‌ر ئازاری گه‌ده‌ی رووی له‌ نه‌خۆشخانه‌ كردبوو، به‌ڵام كچه‌كه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ تیمی پزیشكی و فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردوه‌ته‌سه‌ر.

كچه‌كه‌ كه‌مێك به‌رله‌ مردنی روداوه‌كه‌ی بۆ دایك و باوكی گێڕابوه‌وه‌، ئه‌وانیش روبه‌ڕوی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بونه‌وه‌، به‌ڵام ئیداره‌كه‌ پێیان وتووه‌ قسه‌كانی كچه‌كه‌ ناڕاسته‌ و كچه‌كه‌یان نه‌خۆشیی ده‌رونی هه‌یه‌.

پۆلیسی هندستان ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ و تۆمه‌تی كوشتن و لاقه‌كردنی به‌ كۆمه‌ڵ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پزیشك و فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌ركردوه‌، تۆمه‌تباره‌كانیش بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون.


PM:01:19:07/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 34244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو