ئه‌مریكا: به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان له "بنبڕكردنی تیرۆر" دووپاتكرده‌وه و ئیدانه‌ی "هێرشه‌كانی په‌كه‌كه"ی بۆسه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پارتی كرێكارانی كوردستان داوه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ن كه پارتی كرێكارانی كوردستان كردویانه‌ته‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوو له بنبڕكردنی تیرۆر و سه‌رخۆشیی خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كان له‌و رووداوه‌دا كردووه.
پێشنیوەڕۆی 4ی تشرینی دووه‌می 2020، لەسەر شەقامی گشتی ناحێەی چەمانكێ سەر بە قەزای ئامێدی لە كاتی تێپەربوونی ھەمەرێكی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆمبێكیان پیادا تەقیەوە.
دوای تەقینەوەی ئەو بۆمبە شەرەتەقە لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و ئەو ھێزەیەی پێشمەرگە روویداوە لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەكران.
دوای نزیكەی چوار كاتژمێر مانەوەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك بریندارێكی ئەو شەڕە بەناوی (هـ. ج. م) گیانی لە دەستدا و شەھیدبوو.
AM:10:24:06/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت