یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه شەهید بوو
وێستگه نیوز ـ
یه‌كێك له پێشمه‌رگه برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌مانكێ له قه‌زای ئامێدی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گیانی له ده‌ستدا.
پێشنیوەرووی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2020، لە سەر شەقامی گشتی ناحێەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدی له کاتی تێپەربوونی ھەمەرێکی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆمبێکیان پیادا تەقیەوە.
بەپێ زانیارییەکان دوای تەقینەوەی ئەو بۆمبە شەرەتەقە لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و ئەو ھێزەیەی پێشمەرگە روویداوە لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران.
دوای نزیکەی چوار کاتژمێر مانەوەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک بریندارێکی ئەو شەڕە بەناوی (هـ. ج. م) گیانی لە دەستدا و شەھیدبوو.
PM:01:50:04/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت