بەرهەم ساڵح جەخت لەڕیشەكێشكردنی تیرۆر و پارێزگاری لەمەسیحییەكان دەكاتەوە


وێستگە نیوز-

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لەگرنگی پارێزگاریكردن لەپێكهاتەی مەسیحییەكان و رێگریكردن لە كۆچكردنیان كردەوە.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆمار، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ لەكۆشكی سەرۆكایەتی لەشاری بەغدا، پێشوازی لە مار ئاغناتیوس یوسفی سێیەم باتریاكی سریانی كاسۆلیكی ئەنتاكی كرد و جەخت لە ریشەكێشكردنی تیرۆر و پارێزگاریكردن لە مەسیحییەكان كرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، سەرۆك كۆمار جەختی لەسەر گرنگی پارێزگاریكردن لەو پێكهاتە هەمەڕەنگە و رێگریكردن لە كۆچكردنیان كردەوە و رایگەیاند ئەوە ئەركی ئێمە و هەمو لایەكە.

هەر لەو دیدارەدا بەرهەم ساڵح، ئاماژەی بەوەدا  مەسیحییەكانی رۆژهەڵات رۆڵ و ریشەیەكی مێژوییان هەیە و نوێنەرایەتی رۆشنبیری و ئاینی هاوبەش دەكەن لەگەڵ تەواوی ئاین و مەزهەبەكانی دیكەدا، ھاوكات جەختیشی لەسەر گرنگی پارێزگاریكردن لەو پێكهاتە هەمەڕەنگە و رێگریكردن لە كۆچكردنیان كردەوە و رایگەیاند ئەوە ئەركی ئێمە و هەموو لایەكە، هەروا گرتنەبەری تەواوی ئەو رێوشوێنانەی كە زامنی ئاسایش و مانەوەیان دەكات.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی بەردەوامبونی هەوڵەكان بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر و بیری توندڕەوی كە مەرامیەتی زیان بە پێكەوەژیانی هاوبەش لە ناوچەكە و جیهان بگەیەنێت، داواشیكرد ئەو رێگایەش لەبەردەم تاقمە تیرۆریست و تەفكیرییەكان بگیرێت كە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵەكان دروست بكەن.


PM:07:48:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو