ژمارەی تووشبوانی هەرێم بەكۆرۆنا بۆ نیوە كەمبۆوە


وێستگە نیوز-

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان بەراورد بەرۆژانی رابردوو بۆ نیوە كەمبۆوە و 201 كەس چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 689 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (٢١٤ هەولێر، ١٠٠ سلێمانی، ٣٠١ دهۆك، ٢٢ هەڵەبجە، ٣٦ گەرمیان، ١٦ ڕاپەڕین) ٢٠١ تووشبوو چاكبوونەوە  (١١٧ هەولێر، ٣١ سلێمانی، ٢ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە، ٣١ گەرمیان، ٤ ڕاپەڕین)، ٢٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٥ هەولێر، ٨ سلێمانی، ٧ دهۆك، ١ هەڵەبجە، ٣ ڕاپەڕین).

بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان 76 هەزار و 25 كەسە و چاكبووان 42 هەزار و 809 كەس، 2 هەزار و 455 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كەمبوونەوەی  ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ نیوە، لەكاتێكدایە لەڕۆژانی رابردوودا ژمارەی تووشبوان دەچووە نزیكەی هەزار و 200 كەس.




PM:04:41:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 6092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو