مەسرور بارزانی: نەجمەدین كەریم لە دەرەوەی وڵات رۆڵێكی گرنگی لەناساندنی پرسی كورد هەبوو


وێستگە نیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، نەجمەدین كەریم لە دەرەوەی وڵات رۆڵێكی گرنگی لەناساندنی پرسی كورد هەبوو لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەكادیمییە جیهانییەكاندا هەبوو.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی نەجمەدین لەپەیامێكدا رایگەیاندووە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێكۆشەری دیار و بە هەڵوێستی كوردستان (دكتۆر نەجمەدین كەریم)م پێگەیشت. 
 
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە، د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولەوە وەك پێشمەرگەیەك و سەركردەیەكی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان و ناساندنی پرسی كورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەكادیمییە جیهانییەكاندا هەبوو. لە دوای ئازادكردنی عێراقیش لە رژێمی دیكتاتۆریی، وەك پارێزگاری كەركووك، جێدەستی لە قووڵكردنەوەی گیانی بەیەكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە جیاوازەكان و داكۆكیكردن لە پرسە نیشتمانییەكان دیار بوو. 
 
ئەمڕۆ نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك بەهۆی تووشبوونی بەجەڵتەی مێشك لەوڵاتی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد.


PM:02:51:31/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت