دوایین ئاماری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا
وێستگه نیوزـ
تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له توركیا به‌رده‌وامن له دۆزینه‌وه‌ی قوربانیانی به‌هۆی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی، به‌هۆی ئه‌و روداوه سروشتییه‌شه‌وه ژماره‌ی قوربانییه‌كان بۆ 26 كه‌س به‌رزبوه‌وه.
دوێنێ ھەینی بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای "سەفریحەسار"ی سەر بەپارێزگای ئیزمیری لە رۆژئاوای تورکیا ھەژاند، قوڵی بومەلەرزەکە 16.54 کیلۆمەتر بووە و نزیکەی 17 کیلۆمەتریش لە ناوەندی قەزاکەوە دوربووە.
بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی دوێنێی پارێزگای ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا بۆ 26 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەرزبوەوە و زیاترله 800 کەسیش برینداربوون.
بومه‌له‌رزه چه‌ند ته‌لارێكی روخاندوه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان ته‌لاره روخاوه‌كان ده‌ده‌ن، دا‌واشیان له دانیشتوانی نزیك ته‌لاره‌كان كردوه ژاوه‌ژاو دروست نه‌كه‌ن تا گوێی له ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه بێت كه له‌ژێر داروپه‌ردووی ته‌لاره‌كاندا ماون.
AM:09:13:31/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت