وتەبێژی حکومەت: بۆڕی نەوتی کوردستان بە ئامانج گیراوە

‌ بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج

وێستگەنیوز-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە  بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت، حکومەت سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەو روداوە و رێگەنەدان بە دەستبردن بۆ قوتی خەڵکی کوردستان، لێکۆڵینەوەشی بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەو روداوە دەستپێکردوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت، حکومەتی هەرێم بە تووندی کردەوەی "تێرۆریستیی" بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە "تێرۆریستییە" شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت، بۆیە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

هـ.هـ


PM:09:05:30/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 16936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو