دوای شەش ساڵ، دوو کچی رفێنراوی ئێزدی بەخێزانەکانیان شاد دەبنەوە
رافیدە و ئیناس
وێستگەنیوز-
دوای ھێرشی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە ساڵی 2014 رافیدە و ئیناس لەگەڵ ھەزاران کچ و ژنی ئێزدی لە گوندەواری قەزای شنگال رفێندران و ئەمڕۆ لە کەمپی ھۆلی تایبەت بە خێزانەکانی داعش لە رۆژاوای کوردستان رزگارکران.
سامیە شنگالی، چالاکی ئێزدی لە شنگال بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ئەمڕۆ تیمەکانی رزگارکردنی رفێندراوای ئێزدی لە ھەرێمی جزیرە لە رۆژئاوای کوردستان توانیویانە ھەر دوو کچی ئێزدی (رافیدە نایف عیسا)، خەڵکی گوندی عەزیز و (ئیناس حسێن حەسەن)، خەڵکی گوندی کۆچۆ لە کەمپی ھۆلی خێزانەکانی داعش رزگار بکەن".
وتیشی:" ئەو ھەر دوو کچە ئێزدیە لە ساڵی 2014 لە گوندی عەزیز و کۆچۆ سەر بە قەزای شنگال لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی داعش رفێندرابوو".
ئاماژە بەوەشکرد:"رافیدە و ئیناس ھەر دوکیان ئێستا لە ماڵی ئێزدیەکانن لە ھەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان و خوشکێکی رافیدە لە دەستی داعشدا ماوە".
PM:10:58:29/10/2020
ئهم بابهته 2800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت