بەغدا.. دوو ژن دەستگیرکران کە "کڕین و فرۆشتن"یان بە منداڵانەوە کردوە


وێستگەنیوز-

دەزگای هەوڵگری عێراق رایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لە ناوچەی حسێنیەی بەغدا دوو ژنیان دەستگیرکردوە کە بازرگانیان بە منداڵانەوە کردوە و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا هەستاون بە فرۆشتی منداڵێکی تەمەن 5 رۆژ بە 20 ملیۆن دینار.

دەزگای هەوڵگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە حسێنیەی بەغدا دوای چاودێکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەیانەوە، دوو ژنیان دەستگیرکردوە کەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارە بازرگانیان کردوە بە  منداڵانەوە، هەردو ژنەکەش لەکاتی روداوەکەدا دەستگیرکراون کە هەستاون بە فرۆشتنی منداڵێکی تەمەن 5 رۆژ بە 20 ملیۆن دینار.

باس لەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکانی بەغدا هەردوو ژنەکەیان لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیرکردوە، کە منداڵێکی دیکەشیان لەلابوە و بەپارەیەکی زیاتر کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، بۆیە رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دەستیپێکردوە.


PM:08:53:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو