پێنج مانگه له‌سه‌ر یه‌ك فه‌له‌ستینییه‌كان نیو موچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كه به‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی گرتوه، ماوه‌ی پێنج مانگه له‌سه‌ر یه‌ك فه‌رمانبه‌رانی فه‌له‌ستینی، نیو موچه‌یان پێ ده‌درێت.
حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین دوێنێ چوارشه‌ممه ده‌ستی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی رابردوو كرد و هاوشێوه‌ی چوار مانگی پێشوو، نیو موچه‌ی به موچه‌خۆرانی خۆی دا.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌ستین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موچه‌كانیان تا 511 دۆلاره، موچه‌ی ته‌واویان بۆ خه‌رجده‌كرێت، ئه‌وانه‌ش كه له‌و بڕه زیاترن، نیوه‌ی موچه‌كانیان پێده‌درێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌شكردنی نیوه‌ی موچه له فه‌له‌ستین ئه‌وه‌یه كه ئێستا به‌رپرسانی فه‌له‌ستین پشكی خۆیان له‌و باجانه له ئیسرائیل وه‌رناگرن كه له‌سه‌ر كاڵای هاورده‌كراو به‌ناو فه‌له‌ستین دانراوه و رێژه‌كه‌ی 3%یه.
فه‌له‌ستین پشكی خۆی له‌دوای راگه‌یاندنی پیلانێكی ئیسرائیل ره‌تكرده‌وه كه بۆ لكاندنی خاكی زیاتری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به خاكی ته‌لئه‌بیبه‌وه دایڕشتووه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه فه‌له‌ستن له پشكی خۆی وه‌ریده‌گرت مانگانه 190 ملیۆن دۆلار بووه و ئه‌مه‌ش زیاتر له نیوه‌ی بودجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بووه، ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هۆی كۆرۆناوه بڕی یه‌ك ملیار و 400 ملیار دۆلار كورتهێنان له بودجه‌كه‌یدا هه‌یه.
PM:04:43:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 7892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت