سەرۆكی دەستەی دەسپاكی: بنەمای كاری ئەم حكومەتە چاكسازییە

‌د.ئەحمەد ئەنوەر

وێستگە نیوز-

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بنەمای پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەنجامدانی چاكسازییە و دەستی داوەتە چاكسازی و ئیرادە و نییەتێكی باشی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ھەیە.

د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، لەسەرەتای مانگی حەوت دەست بەجێ بەجێكردنی یاسای چاكسازی كراوە و دوو ھەفتە پێش ئێستاش ئەوان ھەندێك تیمیان بەپێی بەشەكانی یاساكە پێكھێنا بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ یاساكە بكەن كە جێبەجێ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تا كۆتایی مانگ بەردەوام دەبن.

ناوبراو روونیكردەوە، دوای ئەوە راپۆرتێك لەبارەی بەدواداچونەكەیان دەدەنە سكرتاریەتی جێبەجێكردنی یاساكە، ئامانجیشیان ئەوەیە ھاوكاری جێبەجێكردنی یاساكە بكەن لەھەر شوێنێك گرفتێك ھەبێت، ئەوا بیخەنەڕوو بۆ ئەوەی چارە بكرێت، چونكە چاكسازی بنەمای كارنامەی كابینەی ئەم حكومەتەیە.

د.ئەحمەد ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو یاسایە بەشێكە لە چاكسازی، بەڵام كە جێبەجێكرا، دەبێتە بەشێكی گرنگی چاكسازی، ئەوانیش بە ئەركی خۆیان دەزانن بەدواداچوون بكەن و پێشنیار بدەنە حكومەت، چونكە چاكسازی پێویستییەكی ژیانە.

هەروەها دەڵێت "ئەو ھەنگاوانەی حكومەتی ھەرێم بۆ چاكسازی دەینێت، ئاماژەیەكی باشە و نیەتیان بۆ چاكسازی ھەیە لە ھەرێمی كوردستان، بەڵام پرۆسەی چاكسازی بێ گرفت و سەر ئێشە نابێت، لەبەرئەوەی ئەگەر كەرتەكە رێكبخەیتەوە وەكو لەیاساكەدا ھاتووە، ئاستەنگ دروست دەبێت و ئەو یاسایەش تا جێبەجێ دەكرێت كاتی پێویستە و حكومەت لە ھەموو كۆبوونەوەكانی باسی لە چاكسازی كردووە و گفتوگۆی لەبارەی یەك دوو برگەی چاكسازی كردووە".


PM:03:36:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت