1282 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1282 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەنرا، 503 توشبوو چاكبوونەوە و 18 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 285 تووشبووی نوێ لەهەرێم تۆماركراون (٥٨٠ هەولێر، ١٨٧ سلێمانی، ٤٤٠ دهۆك، ٢٧ هەڵەبجە، ٣٦ گەرمیان، ١٥ ڕاپەڕین) 503 تووشبوو چاكبوونەتەوە (١١٤ هەولێر، ٢٥ سلێمانی، ٣١٢ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە، ٣٢ گەرمیان)، 18 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٢ هەولێر، ٨ سلێمانی، ٦ دهۆك، ١ هەڵەبجە، ١ ڕاپەڕین).

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 74 هەزار و 334 تووشبوو، 42 هەزار و 76 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزتر و 406 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.




PM:02:57:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو