ته‌ندروستی دهۆك: 312 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، 312 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و 11 هه‌زار و 298 توشبووش له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له ژێر چاودێریدان.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، 312 توشبووی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پشكنین ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك ئاشكراشیكردووه، 11 هه‌زار و 298 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان، هه‌روه‌ها 10 هه‌زار و 381 توشبووش به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
PM:01:18:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت