ئێران تۆپبارانی سیده‌كان ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ
تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی گوندەکانی بەربزین و بەربشین و بن پەرێز لە سنوری ناحیەی سیدەکان دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی‌ تشرینی‌ یەکەمی‌ 2020، تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی گوندەکانی بەربزین و بەربشین و بن پەرێز لە سنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بەقەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر دەکات.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان، "تا ئێستا بۆردومانەکان بەردەوامن و بەو هۆیەشەوە زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراون".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، وڵاتی‌ ئێران و تورکیا بە بیانوی‌ بونی‌ گەریلاکانی‌ پەکەکە و پژاک بۆردومان و تۆپبارانی‌ سنورەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان دەکەن و ئەوەش وایکردووە بەشێک لە هاوڵاتیان هەمیشە لە ترس و دڵەڕاوکێدا بژین.


PM:12:48:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو