بازنەكانی شاری كەركوك بۆ ھەڵبژاردن پەسه‌ندکرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە تا درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوام بوو، بازنەكانی شاری كەركوك بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرا.


درەنگانی شەوی رابردوو لایەنە سیاسییەكان، لەسەر شێوازی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە كەركوك رێككەوتن و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش پەسه‌ندی کرد.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە، كەركوك بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەش دەكرێت، باکووری کەرکوک پێنج کورسی، ناوەند چوار و حەویجە و ریازیش سێ کورسی.

هاوکات، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.

بڕیارە مانگی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بەڕێوەبچێت.


AM:09:14:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو