نێچیرڤان بارزانی: باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندبوونه بە رەوشتە بەرزەکانی
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محمد پێغەمبەر (د.خ)، له پهیامێكدا رایگهیاند "باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەممەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و رەوشتە بەرزەکانی".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهبۆنهی یادی لهدایكبونی پێغهمبهری ئیسلامهوه پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان كرد و وتی "هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پهیامی سهرۆکی ههرێمی کوردستان بۆ یادی لهدایکبوونی پێغهمبهر (د.خ)
له یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حهزرهتی موحەممەد "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.
باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.
جارێكی تر ئهم یاده له سهرجهم موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به مهینهتییهکان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
١١ی ڕهبیعولئهووهلی ١٤٤٢ی کۆچی
٢٠٢٠/١٠/٢٨
PM:11:59:28/10/2020
ئهم بابهته 1800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت