دھۆک.. کەسێک بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لە دەستدا
وێستگە نیوز- رەڤەند گوھەرزی
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سەر شەقامی گشتی لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک کەسێک گیانی لە دەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.
مقەدم ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ئەمشەو رووداوێکی ھاتووچۆ لەسەر شەقامی گشتی قەزای سێمێل بۆ سێجی روویدا".
وتیشی:" رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی پێک ئاپ نیسان و قەلاب بارھەلگر".
بەرپرسی راگەیاندنی ھاتووچۆی پارێزگای دھۆک ئاماژە بەوەشکرد:" لە ئەنجامی ئەو رووداوە کەسێک گیانی لە دەستدا و سیانی دیكهش برینداربوون و زیانی زۆری مادیش لێکەوتەوە".
PM:11:14:28/10/2020
ئهم بابهته 2116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت