شه‌نگالییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌دژی هه‌رێم ده‌ركرد و داوایه‌كیان ئاراسته‌ی به‌غداش كرد
وێستگه نیوزـ
شه‌قامی شه‌نگالییەکان كه له گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و قه‌زایه پێكهاتوه، به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد و داوایان له حكومه‌تی فیدڕاڵیی عیراق كرد قه‌زاكه‌یان به ناوچه‌یه‌كی عیراقی له‌قه‌ڵه‌م بدات و بیكات به پارێزگا.
به‌یاننامه‌ی ئه‌و گه‌نجانه له‌لایه‌ن فه‌وجی لالش و ماڵی ئێزیدیان و بزوتنه‌وه‌ی ئێزدی له‌پێناو پێشكه‌وتن و چاكسازی و حزبی رێگای ئایینده‌ی ئێزدی و حزبی پێشكه‌وتنی ئێزدی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی كاروباری ئێزیدیان پشتیوانیی لێكراوه.
ئه‌و گه‌نجانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له حكومه‌تی فیدڕاڵیی به‌غدا كردوه قه‌زای شه‌نگال له رووی ئیدراری ئه‌منییه‌وه بخاته چوارچێوه‌ی عیراق و كاریش بكات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌نگال بكرێته پارێزگایه‌كی لامه‌ركه‌زیی سه‌ربه حكومه‌تی به‌غدا.
ئه‌و گه‌نجانه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ڵێن كه "حكومه‌تی عیراق قۆڵی بڕیون به‌وه‌ی كاروباری قه‌زاكه‌ی راده‌ستی هه‌رێم كرد و هه‌رێمیش ناپاكیی لێ‌كردن و كردنی به پارویه‌ك بۆ داعش".
PM:08:41:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت