نه‌جمه‌دین كه‌ریم توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه‌ و خرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

‌د.نه‌جمه‌دین

وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگه‌ی د.نه‌جمه‌دین، ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارێزگاری پێشوی كەركوك ئاشكرایكرد كه‌ ناوبراو تووشی جەڵتەی مێشک بووه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.

نوسینگه‌ی د.نه‌جمه‌دین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ ناوبراو "وەك هەر هاوڵاتی و مرۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە له‌نەخۆشخانەیه‌ و له‌ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە

 دەقی راگەیه‌ندراوەکەی نوسینگه‌ی د.نه‌جمه‌دین:
 
هاونیشتمانیانی ئازیز....
 
بەداخەوە چەند ڕۆژێک بەر لە  یٔێستا، بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەك هەر هاوڵاتی و مڕۆڤێكی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هات و بەهۆیەوە کەوتە نەخۆشخانە.
 
وە لە ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە، لێرەوە سوپاسی هەموو ھاونیشتمانان لەکوردستان کەرکوک و ناوچە دابراوەکان دەکەین کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی دکتۆر نەجمەدین وە  سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکان دەکەین لە ھەرێمی کوردستان و کوردستانی باکور و رۆژھەلات و رۆژئاوا کە بەردەوام لە پەیوەندیدان و لە تەندروستی بەڕێز دکتۆر (نەجمەدین کەریم)ـ دەپرسنەوە.
 
هاوکات سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ هەواڵی تێکچوونی تەندروستی (دکتۆر نەجمەدین) کردووە و لێرەوەش رایدەگەیەنین، کە تەنها نووسینگەی بەڕێزییان رێگەپێردراوە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی دکتۆر نەجمەدین کەریم .
 
لە کۆتاییدا داواکاریین لە خودای مەزن شیفای بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم و هەموو مڕۆڤێکی نەخۆشکەوتوو  لە کوردستان جیهان بدات.
 
نووسینگەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/10/28


PM:07:44:28/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو