به‌ڤیدیۆ.. خاپوركردنی تونێلێكی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه
وێستگه نیوزـ
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش گورزێكیان له حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له شاری موسڵ وه‌شاند و تونێله‌كه‌یان خاپور كرد.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عيراق گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی وه‌شاندنی گورزه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی هه‌واڵگریی ورد تونێلێكی داعش له ناوچه‌یه‌كی شاری موسڵ كراوه‌ته ئامانج و خاپور كراوه.
یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاند كه ونێلهكهی داعش له ناحیه‌ی شورا-ی موسڵ بووه و له‌كاتی وه‌شاندنی گورزهكهشدا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له تونێله‌كه‌دا بوون.
PM:06:51:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت