شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی کۆنسوڵخانەی فەرەنسایان کرد

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
شاندێکی پەرلەمانی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی و گۆڕان نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی کۆنسوڵخانەی فەرەنسایان لە هەولێر کرد. هێمن هەورامی بە میدیاکانی راگەیاند "هاتووین پاڵپشتیی کوردستان بۆ فەرەنسا دووپات بکەینەوە".


ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمانی کوردستان بڕیاریاندا بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە لەگەڵ زۆرینەی‌ رەهای پەرلەمانتاران سەردانی کونسوڵخانەی‌ فەڕەنسا بکەن و بەناوی گەلی کوردەوە پەیام بە حکومەت و گەلی فەرەنسا بگەیەنن.

وتیشی، "گەلی کورد هەمیشە وەفادار و سوپاسگوزارە بۆ هەموو ئەو هەڵوێستە پاڵپشتییانەی‌ فەرەنسا لەماوەی‌ 100 ساڵی رابردوودا بەرامبەر کورد هەیانبووە".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشكراشیكردووه‌، گەلی کورد ئیدانەی‌ هەرجۆرە توندوتیژییەک دەکات، لەهەر لایەنێکەوە بێت بەرامبەر هەر شتیکبێت لە هەرکوێیەکی دنیا بێت.

راشیگه‌یاندووه‌، شانازی بە موسوڵمانبوونی زۆرینەی‌ گەلی کوردەوە دەکەین، بەڵام گەلی کورد پێکهاتووە لەکۆمەڵێک ئایین و ئاینزا و نەتەوەی دیکە.

هێمن هه‌ورامی‌، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌، "فەرەنسا بەردەوام پشتیوانی گەلی کوردیان کردووە، بۆیە ئەمڕۆ هاتووین رێز و سوپاس بە گەلی فەرەنسا بگەیەنین و پشتیوانی دەردەبڕین بۆ هەر هەڵوێستێک کە ئێستا حکومەتی‌ فەرەنسا هەیبێت".


PM:01:54:28/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو