له‌ عیراق 25 خۆپیشانده‌ر و 45 كارمه‌ندی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون


وێستگه‌ نیوز- 
له‌ماوه‌ی‌ دوو رۆژی‌ رابردووی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ عیراق، 25 خۆپیشانده‌ر و 45 كارمه‌ندی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون، هاوكات 91 كه‌سیش به‌هۆی‌ تێوه‌گلانیان له‌ توندوتیژیه‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ ده‌ستگیركراون. 

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی دوو رۆژی رابردوی بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی دیكەدا، 25 خۆپیشاندەر و 45 كارمەندی ئەمنی برینداربوون، 91 كەسیش بەهۆی تێوەگلانیان لە توندوتیژییەكان، دەستگیركراون.

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عیراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە پارێزگای بابل 12 خۆپیشاندەر و 22 كارمەندی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لە پارێزگای كەربەلاش 15 كارمەندی ئەمنی برینداربوون. 

رۆژی یەكشەممەی رابردوو، لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە زۆربەی پارێزگاكانی عیراق ئەنجامدرا و بەوهۆیه‌وه‌ روبەڕوبونەوە له‌ نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو. 


AM:11:57:28/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو