ئەفسەرێک و سێ ئەندامی ھەواڵگری عیراق گیانیان له ده‌ستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
له ناوچه‌ی میقدادیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله، چه‌كدارانی داعش دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كی شیعه مه‌زهه‌ب ده‌فڕێن و ده‌یكوژن، ته‌رمه‌كه‌شی بۆمب رێژ ده‌كه‌ن و له‌كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێك و سێ ئه‌ندامی هه‌واڵگری عیراق گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عیراقییه‌كان، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوە ھاوڵاتیەکی شیعە مەزھەب لە سنووری ناوچەی (میقدادیە)ی سەربەپارێزگای دیالی فڕێندرا.
دواتر لەلایەن چه‌كدارانی داعشه‌وه ھاوڵاتیەکە کوژراو و لەھەمان کاتدا تەرمەکەی بۆمبڕێژکرابوو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ھێزە ئەمنییەکان و ھەواڵگرییەکان له بوونی ته‌رمه‌كه، لەکاتی پشکنینی تەرمەکەدا تەقییەوە پیایاندا. لە ئاکامدا ئەفسەرێک و سێ ئەندامی ھەواڵگری گیانیان له ده‌ستدا و دوو دیکە برینداربوون.
AM:08:56:28/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت