وه‌زاره‌تی دارایی عیراق: چینی خانه‌نشینان له قه‌یرانی دارایی ده‌پارێزین
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ڵێنی دا چینی خانه‌نشینان له كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی دارایی بپارێزێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی چینی خانه‌نشینان له كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی ئێستای دارایی ده‌كه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزمی كاراكردن به سندوقی خانه‌نشینان كراوه به‌جۆرێك كه بتوانێت مافی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان بپارێزێت.
به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه قه‌یرانی دارایی له‌لای حكومه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌ریهه‌ڵداوه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتن به‌خۆوه ده‌بینێت.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له موچه‌دا، حكومه‌ت په‌نای بردوه‌ته به‌ر قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی و په‌رله‌مانی عیراقیش جه‌ختده‌كاته‌وه كه ناكرێت جارێكی دیكه رێگه به حكومه‌ت بدرێت قه‌رز بكاته‌وه.
PM:10:06:27/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت