به‌های لیره‌ی تووركی به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار زیاتر دابه‌زی


وێستگه‌ نیوز ـ
بەهای لیرەی تورکی لە بۆرسەدا بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزین بەردەوامە و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 815 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە بۆرسەی تورکیادا دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە ھەشت لیرە و 40 سەنتە، لەکاتێکدا هەفتەی رابردوو دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر حەوت لیرە و 90 سەنت بووە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی تورکیادا بەرامبەر 815 لیرە مامەڵەی پێوە کراوە.

رۆیتەرز باسی لەوەشکردووە، بەشێکی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی وڵاتەکەیان، ھاوکات ناجێگری دۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کاریگەریان لەسەر دابەزینی بەهای لیرە هەیە.

ھاوکات، تورکیا دەیەوێت سیستمی بەرگری ئاسمانی روسی (ئێس- 400) تاقیبکاتەوە، ئەوەش نیگەرانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە و ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکات، لەوبارەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی گوێ بە سزاکانی ئەمریکا نادات.



PM:03:55:27/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو