نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئهمڕۆ سێشهممه 27ی تشرینی یهكهمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 40 دۆلار و 70 سهنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 38 دۆلار و78 سهنت دەفرۆشرێت.
گۆڕانكارییهكان له نرخی نهوت دوای ئهوه دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە و تائێستا ئاسۆیەک بۆ بەرزبونەوەی نیە.
لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
AM:08:13:27/10/2020
ئهم بابهته 2260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت